بە مەبەستی دروستكردنی پەیوەندی و ئاگابوون لە ڕەوشی پەنابەران و كرێكارانی بیانی تیمێكی نووسینگەی سلێمانی كە پێكهات لە بەڕێوەبەری نووسینگە و جێگری بەڕێوەبەر و هۆبەكانی چاودێری و دۆكیۆمینتكردن و یاساو سكاڵا و ڕاپۆرت سەردان بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی پارێزگای سلێمانی-یان كرد و لەلایەن عەمیدی مافپەروەر بەڕێز (صالح عوسمان) بەرشێوەبەری نشینگەی سلێمانی و لێپرسراوانی بەشی پەنابەران و بەشی یاسا پێشوازیان لێكرا. لە دیدارێكدا باسی پرسی داكۆكی كردن لە مافەكانی كرێكارانی بیانی و پەنابەران لە هەرێمی كوردستان كر، هەروەها بە گرنگیەوە باسی پێویستی دەركردنی یاسایەكی تایبەت بە پەنابەران لە هەرێم كرا، جگە لە چاودێری كردنی دۆخی كرێكارانی بیانی لە ڕووی یاسایی و رێگرتن لە پێشێلكردنی مافەكانیان لەلایەن كۆمپانیا و خاوەنكارەكانەوە. لە كۆتاییدا لەسەر پێشنیاری بەڕێوەبەری نشینگەی سلێمانی داوا كرا چەند خولێكی مافی مرۆڤ و هۆشیاركردنەوە بۆ ئەفسەران و كارمەندانی ئەو بەڕێوەبەرایەتیە بكرێتەوە تاوەكو هۆكار بێت بۆ پێشخستنی شارەزایی و تواناكان لە پێناو پێشكەشكردنی خزمەتی زیاتر بە مافەكانی مرۆڤ لە سنوری كارو چالاكی بەڕێوەبەرایەتیەكەیان

Share This