2017/7/12 #قه‌زای پێنجوێن سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شاندێكی نوسینگه‌كه‌مان به‌ سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ و ئه‌ندامیه‌تی جیگری به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌رپرسی به‌شی به‌ندینخانه‌كان سه‌ردانی قایمقامیه‌ت و بنكه‌كانی ئاسایش و پۆلیسی سنوری قه‌زای پێنجوێنی كرد. مه‌به‌ست له‌ سه‌ردانه‌كه‌ هه‌ماهه‌نگی دروست كردنی زیاتر بوو بۆ كاری داهاتوو و به‌ ئه‌نجام گه‌یاندنی سیمنیاری هۆشیاری تاك ، هه‌روه‌ها وه‌رگرتنی ئاماری ڕوداوه‌كان و تاوانه‌ ئه‌نجامدراوه‌كان له‌ سنوره‌كه‌دا و له‌ ڕه‌وشی ڕاگیراوان پرسینه‌وه‌. شایانی باسه‌ ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام كه‌یسی هۆشیار كردنه‌وه‌ی تاك له‌ ڕووی ماف و ئه‌ركدا له‌ ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانیدایه‌ و هه‌میشه‌ به‌ بایه‌خه‌وه‌ له‌م پێناوه‌دا كار ده‌كات.

Share This