ئه‌مرۆ 9 ی ئه‌یلولی 2018 له‌دیوانی ده‌سته . (ضياء بطرس صليوا) پشیوازی كرد له ( دیفد فریمان ) به‌رپرسی سیاسی له كونسولیه‌ی گشتی ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكاو له‌دانیشتنێكدا گفتوگۆ كرا سه‌باره‌ت به چه‌ند پرسێك و ڕه‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ و ڕۆڵی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ ئاماژه‌ی به كاره‌كانی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ كرد كه بریتی یه له‌چاودێری كردنی ڕه‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ به‌گشتی و سه‌رجه‌م سیكته‌ره‌كان به به‌تایبه‌تی وه ئاماده كردنی ڕاپۆرتی گشتی و ساڵانه‌و راپۆرتی تایبه‌ت بۆ پرسه تایبه‌ت و جیاوازه‌كان وه هه‌روه‌ها چاودێری كردنی زیندان و چاكسازیه‌كان و ره‌وشی ژنان و منداڵان و خاوه‌ن پێداویستی یه‌كان و كریكاران و میدیا‌و رۆژنامه‌نوسان .
دواتر سه‌رۆكی ده‌سته ئاماژه‌ی به چه‌ند یاسایه‌ك كرد له‌هه‌رێمی كوردستان كه ده‌رچونیان بۆ هه‌رێمی كوردستان گرنگن به‌تایبه‌ت یاسای ژماره 5 ی سالی 2015 ی تایبه‌ت به پیكهاته‌كان و ئینفاز كردنی یاسای به‌ره‌نگار بونه‌وه‌ی بازرگانی به‌مرۆڤ و هه‌وڵه‌كان بۆ هه‌مواری یاسای دژی تیرۆر و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش رؤلی ده‌سته‌ی شی كرده‌وه له چاودێری و ئاماده كردنی پرۆژه یاسا‌و پیشكه‌ش كردنی پیشنیار بۆ ده‌وله‌مه‌ند كردنی یاساكان .
له‌ته‌وه‌ریكی تردا ئاماژه‌ی به بار‌و دۆخی ئه‌و چه‌ند رۆژه كرد به‌تایبه‌ت پرسی تۆپبارانكردنی سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان وكه‌مپ و شوێنی نیشته‌جئ بونی هاولاتیان به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی له 8 ی ایلول ئه‌و هێرشه‌ی كرایه سه‌ر كه‌مپی كوردانی رۆژهه‌ڵات له كۆیه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌رۆكی ده‌سته په‌یامی نیگه‌رانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی گه‌یانده نوینه‌ره‌كه‌ی كونسولیه‌ی ئه‌مریكاو ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه ئه‌و جۆره كاره ته‌واو به‌زاندنی سنور‌و پێشیلكردنی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و نێو ده‌وڵه‌تیه چونكه له‌و شوێنانه هالاوتی مه‌ده‌نی و ژن و منداڵ بونی هه‌یه‌و بونه‌ته قوربانی و پێویسته ئه‌مریكا ڕۆلی خی بگێری له پاراستنی خه‌ڵك و خاكی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك دۆستێكی خۆیان له‌ناوچه‌كه به‌تایبه‌ت كه هه‌ردوولا هاوپه‌یمانن له‌شه‌ڕی دژی تیرۆر وه هه‌روه‌ها پاراستنی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه ئۆپۆزسیۆنی ئێرانن له هه‌رێمی كوردستان و په‌نابه‌رن به‌پێ ی پێوه‌ره‌كانی كۆمسیۆنی په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان وتیشی ده‌بێت ئه‌و ھیرشانه‌ی ولاتانی دراوسێ بوه‌ستێنرێن بۆ سه‌رخاكی هه‌رێمی كوردستان چونكه نا ئارامی له‌ناوچه‌كه دروست ده‌كات.
له‌ته‌وه‌ریكی تری دانیشتنه‌كه باسی ره‌وشی پیكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرا‌و جه‌خت له‌سه‌ر پاراستنی مافه‌كانیان كرایه‌وه‌و به‌تایبه‌ت رێكخستنی مافه‌كانیان له‌چوارچیوه‌ی یاسا‌و به‌شداری سیاسی و ئیداری له هه‌رێمی كوردستان و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كرایه‌وه كه هه‌رێمی كوردستان وێنه‌یه‌كی جوانی پیشانداوه له‌پێكه‌وه ژیان و زۆر له پیشتره له‌چاو ناوچه‌كانی تری عێراق.
دواتر ناوبراو ئاماژه‌ی به چه‌ند پرسێك كرد كه وه‌ك كونسوڵگه‌ری ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له نزیكه‌وه چاودێری بارودۆخی هه‌ڕێمی كوردستان ده‌كه‌ن و ئاگادارن و دواتر ئاماژه‌ی به‌ڕاپۆرته‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی كرد كه‌له باره‌ی ره‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ بڵاو ده‌كریته‌وه به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و ئاماژه‌ی به گرنگی و به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌ردولا كرده‌وه.