سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ (ضياء بطرس صليوا) سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوانی به‌ڕیوه‌به‌ره‌كانی نوسینگه‌كانی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤی كرد له‌هه‌ریمی كوردستان.
رۆژ28/11 له‌دانیشتنكه‌دا نوسینگه‌كان به ووردی باسی كێشه‌و ئاریشه‌كانی نوسینگه‌كانی خۆیان كرد و تیكشیان خسته سه‌ر چالاكی و كاره‌كانیان وه هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه نوسینگه‌كانی ده‌سته یاداشتێكیان پیشكه‌ش به‌سه‌رۆكی ده‌سته كرد كه ئاماژه‌یان به‌و ڕێگری و كیشانه كردبو كه دێته به‌رده‌م كاره‌كانیان و چالاكیه‌كانیان بۆ ده‌رچون و به‌دوا داچون بۆ كیشه‌كان و چاودیری كردنی پێشیلكاریه‌كان ئه‌ویش به‌هۆی نه‌بونی پێداویستی لۆجیستی و دارایی به‌هۆی كه‌می ئه‌و بودجه‌یه‌ی له‌به‌ر ده‌ستیانه بۆرایی كردنی كاره‌كان ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری كردۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌توانن وه‌ك پێویست كاربكه‌ن له‌سه‌ر بڵاو كردنه‌وه‌ی هه‌لمه‌تی رۆشنبیری و مافه‌كانی مرۆڤ.
ئینجا سه‌رۆكی ده‌سته وتی لای خۆمه‌وه ده‌ست خۆشی له‌هه‌مو فه‌رمانبه‌رانی ده‌سته ده‌كه‌م له‌دیوان و نوسینگه‌كان كه به‌هۆی هانه پێشی ئه‌و بارودۆخه سه‌خته به‌رده‌وام بونه له‌كارو ئیش و به‌دوا داچونه‌كانی خۆیان سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی وه‌ك پێویست هیچیان له‌به‌ر ده‌ست نیه به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه دارایی و بارودۆخه سیاسیه‌ی هاتۆته پیش و وتی به‌شێك له‌و بارودخۆه په‌یوه‌سته به‌و برینی موچه‌ی خه‌لك له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌نده‌وه وه دواتر بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بوه هۆی كه‌م كردنه‌وه‌ی توانای حكومه‌تی هه‌ریم و ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری كرده سه‌ر ژیانی فه‌رمانبه‌ران و كاروباری فه‌رمانگه‌كان دواتریش حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان موچه‌ی كه‌مكرده‌وه‌و ئه‌وش به‌ته‌واوی كاریكرده سه‌ر ژیانی فه‌رمانبه‌ران و تا ئاستی ئه‌وه‌ی كاری كرده سه‌ر كاروباری دائره‌كان
ئینجا وتی دوای ئه‌وه‌ی هه‌ریمی كوردستان بریاری ریفراندۆمی دا وه‌ك په‌یره‌و كردنی مافیكی یاسایی خۆی كه له‌سه‌رجه‌م ریكه‌وتنامه‌كانی مافی مرۆڤیش ریگه پیدراوه به‌لام حكومه‌تی عێراق ده‌ستی كرد به سزادانی خه‌ڵك و هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند گه‌مارۆیه‌كی خسته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هاتو چۆی فرۆكه‌وانی كه ساده‌ترین مافی خه‌ڵكه بۆده‌ره‌وه
ئینجا سه‌رۆكی ده‌سته تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی وتی به‌داخه‌وه تا ئیستاش چه‌ندان یاسا هه‌یه وه‌ك خۆی جئ به‌جئ ناكرێت و رۆتین و دواكه‌وتن له‌به‌شێك له فه‌رمانگه‌كان كاری كردۆته سه‌ر ئیش و كاری هاوڵاتیان و ئه‌و بارودۆخه كاریگه‌ری بوه له‌سه‌ر رایی كردنی به‌شێك له‌و كارانه.
ئینجا له‌كۆتاییدا نوسینه‌گانی ده‌سته یاداشته‌كه‌یان پیشكه‌ش به‌سه‌رۆكی ده‌سته كرد كه تایبه‌ت بوو به‌چاكردنی ژیانه فه‌رمانبه‌ران به‌تایبه‌ت و هاوڵاتیان به‌گشتی بۆ ئه‌وه‌ی به‌رز بكرێته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌ریمی كوردستان