رۆژی 5 شه‌ممه‌ 5 ی ئه‌یلول به‌سه‌رپه‌رشتی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ و به‌ پاڵپشتی رێكخراوی هارتلاندی ئه‌مریكی و به‌به‌شداری نوێنه‌ری چه‌ند دام و ده‌زگایه‌كی رسمی هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند ڕێكخراوێكی تایبه‌تمه‌ند له‌بواری زیندانیان یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی ڕاوێژكاری نێوان ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ڕێوه‌ چوو ئه‌و پرۆژه‌یه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ڕێكخراوی هارتلاندی ئه‌مریكی پاڵپشتی ده‌كرێ ئامانج لێ ی دروست كردنی بۆردێكی چاودێری كاری هاوبه‌ش له‌ نوێوان ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێم ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌یاساو په‌رله‌مان ومافی مرۆڤ و كاری چاكسازی و به‌ندیخانه‌كان و پزیشكی دادوه‌ری و ئاسایش و داواكاری گشتی  .

ئه‌م بۆرده‌ ئامانجی سه‌ره‌كی بریتی یه‌ له‌ چاودێری كردنی ڕه‌وشی به‌ندكراوان و به‌دوا داچون بۆ پرسی ئه‌شكه‌نجه‌ له‌قۆناغه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌و ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته‌ به‌ به‌دوا داچون بۆ سه‌رجه‌م پیشێلكاریه‌كانی ئه‌شكه‌نجه‌و جۆره‌كانی و ئاماده‌ كردنی راپۆرتی تایبه‌ت و به‌دوا داچون و كاری هاوبه‌ش له‌نێوان ده‌زگا هاوبه‌شه‌كان

له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ سه‌ره‌تا سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ (ضياء بطرس صليوا) ئاماژه‌ی به‌گرنگی دروست كردنی ئه‌و بۆردی كاری هاوبه‌شه‌ كردوو وتی بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌ كارێكی گه‌وره‌ هه‌ژمار ده‌كرێ بۆ به‌دوا داچون بۆ پرسی ئه‌شكه‌نجه‌ به‌تایبه‌ت له‌قۆناغه‌كانی لێكۆلینه‌وه‌و وتیشه‌ چونكه‌ به‌ پێ ی ڕاپۆرته‌كان زۆرجار ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ ئه‌شكه‌نجه‌ بونی هه‌بوه‌ وتیشی كار كردنی پێكه‌وه‌ی ئه‌و ده‌زگا فه‌رمیانه‌ ده‌بێته‌ هه‌نگاوێكی گڕنگ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌و چاره‌سه‌ری له‌ زۆر حاڵه‌تدا وتیشی زۆرجار ڕۆتین وكات ڕؤڵی هه‌بوه‌ له‌ ون بونی شوێنه‌واری ئه‌شكه‌نجه‌ تا گه‌یشتۆته‌ ڕاپۆرت و پزیشكی دادی بۆیه‌ بونی ئه‌و هه‌مانگی و ئاماده‌ سازیه‌ی ئه‌و ده‌زگایانه‌ كاریگه‌ری گه‌وره‌ی ده‌بێت.

دواتر له‌لایه‌ن نوێنه‌ری ڕیكخراوی هارتلاند ئاماژه‌ به‌ ناوه‌رۆكی پرۆژه‌كه‌ كراو وه‌ك هه‌نگاوێكی سه‌ره‌تا بۆ كۆكردنه‌وه‌ی كاری ئه‌و ده‌زگایانه‌ی كاریان له‌یه‌كه‌وه‌ نزیكه‌ بۆ ئامانجی به‌دوا داچون بۆ پرسی مافه‌كانی مرۆڤ و باشتر كردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی پیشێلكاریه‌كان

دواتر ئاماده‌ بوان به‌راو سه‌رنجی خۆیان بۆ ده‌وله‌مه‌ند كردنی بیرۆكه‌كه‌و پرۆژه‌كه‌ چه‌ندان پبشنیاریان خسته‌ ڕوو بۆ پلانی كاری كۆبونه‌وه‌ی داهاتوو.

Share This