ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 29/1/2020 به‌پاڵپشتی ڕیكخراوی هارتلاندی نیوده‌وڵه‌تی یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌شی نێوان ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ و داواكاری گشتی له‌شاری هه‌ولێر به‌ڕیوه‌چوو كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ دانانی پلان و به‌رنامه‌ی كاری هاوبه‌ش له‌ چوارچێوه‌ی یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی نێوان هه‌ردوولا بۆ بابه‌تی باشتر كردنی ڕه‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ و چاودێری و به‌دوا داچون وكه‌یسه‌ یاساییه‌كان .

دوای پیشكه‌ش كردنی چه‌ند بابه‌تێك له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی ده‌سته‌و ڕیكخراوی ناوبراو دواتر ئاماده‌بوان دابه‌ش بون به‌سه‌ر3 گروپ بۆ گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر دانانی پلانی كاری هاوبه‌ش بۆ جی به‌جێ كردنی ناوه‌رۆكی یاداشته‌كه‌.

Share This