2018/12/20
نوسینگەی هەڵەبجەی مافی مرۆڤ
ریكخراوی هاریكاری یاسایی ژنان له‌ پاریزگای هه‌له‌بجه‌ ،تازه‌ترین راپۆرتی خۆی له‌ ژیر نانونیشانی (راپۆرتی چاودیری جیبه‌جیكردنی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندووتیژی خیزانی )به‌ ئاماده‌بوونی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و ریكخراوه‌كانی كۆمه‌لگه‌ی مه‌ده‌نی و لایه‌نه‌په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌جیبه‌جیكردنی یاساكه‌ خسته‌روو، كه‌ تیایدا سه‌رجه‌م ئه‌و گرفت و ریگریانه‌ی هه‌ن له‌به‌رده‌م جیبه‌جیكردنی یاساكه‌ له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی كوردستان خرانه‌روو ، له‌ كۆتایشدا راسپارده‌ و پیشنیار ته‌واو خرانه‌روو به‌ ئامانجی چاره‌سه‌ركردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی گرفت و ریگرییه‌كانی به‌رده‌م جیبه‌جیكردنی یاساكه‌.
ئه‌مه‌ش یه‌كیكه‌ له‌و پرۆژانه‌ی كه‌ ریكخراو به‌ هاوكاری ریكخراوی NED امريكي جیبه‌جیی ده‌كات.

Share This