… 2017/8/10 #هه‌ڵه‌بجه‌ پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ هۆڵی ژیار نوسینگه‌كه‌مان به‌ هاوكاری ڕێكخراوی یونسێف سیمنیارێكی تایبه‌ت به‌ (ڕۆڵی ڕێكخراوه‌كان له‌ پاراستنی مافی مرۆڤدا) بۆ ڕیچكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ساز كرد. له‌ سیمیناره‌كه‌دا به‌ به‌شداری نوێنه‌ری زۆرێك له‌ ڕێكخراوه‌كان تیشك خرایه‌ سه‌ر ڕۆڵیان و جێ به‌ جێ كردنی پره‌نسیپه‌كانی تایبه‌ت به‌ مافه‌كانی مرۆڤ و هه‌ماهه‌نگ بوونی نوسینگه‌مان و ڕێكخراوه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی له‌ پێناو پراكتیزه‌ كردنی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ. پاشان به‌شداربووان به‌ سه‌رنج و پرسیاره‌كانیان سیمیناره‌كه‌یان زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ند كرد.

Share This