به‌داخه‌وه‌ دوای ڕووداوه‌كانی شه‌وی 29 ی ئۆكتۆبه‌ر كه‌ له‌ناو په‌رله‌مانی كوردستان ڕوویدا بوه‌ هۆی هێرش كردنه‌ سه‌ر په‌رله‌مان و چه‌ند په‌یامنێرو كه‌نالێك ” كه‌ بوه‌ هۆی دروست بونی پشێوی و ناسه‌قامگیری ، هه‌ر ئه‌و شه‌وه‌ وه‌ك هه‌ست كردن به‌ هه‌ستیاری بارودۆخه‌كه‌و بۆ ڕێگری كردن له‌هه‌ر پێشهات و ڕووداوێكی نه‌خوازراو له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌ركی ده‌سته‌كه‌مان په‌یامێكمان بڵاو كرده‌وه‌ بۆ ڕای گشتی و لایه‌نه‌كان و هاوڵاتیان به‌گشتی كه‌ پێویسته‌ ئارام بن و دووربن له‌هه‌ر توندوتیژیه‌ك وهه‌ر له‌و په‌یامه‌ش نیگه‌رانی خۆمان به‌ڕوونی ده‌ربڕی له‌سه‌ر هێرش كردنه‌ چه‌ند ده‌زگاو كه‌ناڵ و په‌یامنێرێك كه‌ ناوی (NRT) به‌ڕوونی له‌په‌یامه‌كه‌ هاتبو.

ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی بۆ رۆژی دواتر په‌یوه‌ندی به‌ په‌یامنێری كه‌ناڵه‌كه‌ كرا كه‌ (ڕیبوار كاكه‌یی ) بو له‌ڕووداوه‌كه‌ برینداربو دیسان نیگه‌رانی ده‌سته‌مان پئ ڕاگه‌یاندن وئاماده‌یی ده‌سته‌كه‌مان ده‌بڕی بۆ پاڵپشتی كاری میدیایی و رۆژنامه‌نوسان .

به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ وه‌ك پیشه‌ی چه‌ندین جاره‌ی ئه‌و كه‌ناڵه‌ به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستی ده‌سته‌كه‌مان بئ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئه‌رشیفی ڕاپۆرته‌كانی خۆیان و هه‌ڵویسته‌كانی ده‌سته‌و بئ وه‌رگرتنی ڕای فه‌رمی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ له‌ ڕاپۆرتێكیان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ڕووداوه‌كانی ئه‌وجاره‌و هێرش كردنه‌ سه‌ر په‌یامنێری كه‌ناڵه‌كه‌و ئۆفیسی ئه‌و كه‌ناڵه‌ ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ هیچ هه‌ڵویستی نه‌بوه‌ .

ئه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ ئه‌و كه‌ناڵه‌ بیری چووه‌ كه‌ له‌كۆی ئه‌و پیشیلكاری و ڕووداوانه‌ی كه‌ له‌ساڵانی رابردوو تا ئه‌مڕۆ چ له‌ ڕاپۆرتی ساڵانه‌و چ له‌ ڕاپۆرتی مانگانه‌و چ به‌بڵاو كردنه‌وه‌ی په‌یامی تایبه‌ت ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ ئیدانه‌ی هه‌موو هێرش كردن و پیشیلكاری سه‌ر رۆژنامه‌نوسانی كردوه‌ كه‌ ڕه‌نگه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌ناڵه‌ كه‌مێك پرۆفیشناڵانه‌ مامه‌ڵه‌یان كردبا له‌به‌دوا داچونه‌كانیان ده‌یانتوانی بگه‌ڕینه‌وه‌ سه‌ر ئه‌رشیفی راپۆرتی مانگه‌كانی پێشوو وه‌ هه‌ڵویسته‌كانی پێشومان.

ئێمه‌ پێشوتر له‌ڕووداوی ده‌ستگیركردنی په‌یامنێری كه‌ناڵه‌كه‌ له‌گه‌رمیان و دیسان بڵاو كردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێكی تری هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی ده‌سته‌ ئیداره‌ ئه‌و كه‌ناڵه‌مان ئاگادار كرده‌وه‌ كه‌ هه‌ست ده‌كرئ به‌ئامانج هه‌ڵوێست و په‌یامه‌كانی ده‌سته‌ ته‌نانه‌ت به‌رامبه‌ر ستافی خۆیان فه‌رامۆش ده‌كه‌ن و گرنگی پئ ناده‌ن .

بۆیه‌ ئه‌و ڕاپۆرته‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌ ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌ ، هه‌ڵویستی ئێمه‌ ناگۆرئ له‌مه‌ر داكۆكی كردنمان له‌ رۆژنامه‌نوسان و ئازادی ڕاده‌ر‌برین و پیشه‌یی له‌كاره‌كانمان و به‌رده‌وام ده‌بین ، به‌ڵام لێره‌وه‌ وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێكی تر ئه‌و كه‌ناڵه‌ ئه‌و جۆره‌ ڕاپۆرته‌ی له‌سه‌ر ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ دوباره‌ كردۆته‌وه‌ بۆیه‌ لای خۆمانه‌وه‌ ئه‌وه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نین كه‌ به‌فه‌رمی بایكۆتی سه‌رجه‌م به‌رنامه‌و كاره‌كانی ئه‌و كه‌ناڵه‌ ده‌كه‌ین له‌ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ تا ئه‌و كاته‌ی به‌فه‌رمی داوای لێبوردن ده‌كه‌ن.

وته‌بێژی فه‌رمی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ

3 نۆڤیمبری 2017

Share This