رۆژی 3شەممە بەرواری 2019/9/10 بەبۆنەی بەرەنگاربونەوەی خۆكوشتن چالاكیەكی هاوبەش ئەنجامدراو، هەریەكە لە (رێكخراوی تاكو، دەزگای ژیان، نوسینگەی مافی مرۆڤ لەسلێمانی، رێكخراوی هاریكاری یاسایی ژنان، بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی كۆمەڵگەیی) لەبەردەم باخی گشتی كۆبونەوەیەكیان ئەنجامداو تێدا لەلایەن هەریەكە لە سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی‌و بەرێوەبەری گشتی كارووباری كۆمەڵایەتی وتارییان پێشكەشكردو داوایان لەهەموان كرد بەهەموو رێگەیەكی مەدەنی كار بۆ رووبەرووبونەوەی حاڵەتی خۆكوشتن ببنەوەو پاڵپشتی تاكەكانی كۆمەڵگە بن تا ئەگەر بیركردنەوەیەكی خۆ كوشتنی هەبێت پەشیمان بكرێتەوە.
لە بەشێكی تری ئەو چالاكیەدا پرۆشەرو پۆستەری تایبەت بە رووبەرووبونەوەی خۆكوشتن بڵاوكرایەوەو پۆستەری تایبەت بەو حاڵەتە هەلواسرا.

Share This