سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی (هه‌ڵۆ) لێدوانی دا : به‌پێ ی فه‌رمانی دادوه‌ر ده‌ستگیركراوه‌و كه‌یسه‌كه‌ش هێشتا له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه‌ و ده‌بێ پارێزه‌ری بۆ دابین بكرێ.

دوای دوێنئ هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی مێردمنداڵێك بڵاو كرایه‌وه‌ له‌لایه‌ن ده‌زگای دژه‌ تیرۆری هه‌رێم و دواتر كه‌س و كاره‌كه‌ی ئاماژه‌یان به‌وه‌ كرد كه‌ كوڕه‌كه‌یان به‌بئ فه‌رمانی دادوه‌ر ده‌ستگیركراوه‌و ئه‌شكه‌نجه‌ دراوه‌ وه‌ رێگه‌ نه‌دراوه‌ بیبینن ، ئه‌وه‌بو هه‌ر دوێنئ...

په‌یامی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ به‌بۆنه‌ی یادی 70 ساڵه‌ی ڕاگه‌یاندنی جارنامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ 10 ی دیسمبری ساڵی 1948

  ئه‌مساڵ جیهان یادی تێپه‌ڕبونی ڕاگه‌یاندنی 70 ساڵه‌ی جارنامه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ 10 ی دیسمبری ساڵی 1948 له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌ پاریس ڕاگه‌ینرا وه‌ك یه‌كه‌م وه‌سیقه‌و جاڕنامه‌ی جیهانی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ. ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌و...

په‌یامی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌ ساڵرۆژی ڕێكه‌وتنامه‌ی مافه‌كانی منداڵ.

ئه‌مڕۆ 29 ساڵ تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر په‌سندكردنی ڕێكه‌وتنامه‌ی مافه‌كانی منداڵان كه‌ به‌ بریاری كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان ژماره‌ 44/25 له‌ 20 نۆڤیمبری ساڵی 1989 بڵاو كرایه‌وه‌. ئه‌گه‌ر ئه‌و كات په‌سند كردنی ئه‌و ڕێكه‌وتنامه‌یه‌ بۆ پاراستنی مافه‌كانی منداڵان...

په‌یامی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ به‌بۆنه‌ی یادی له‌دایك بونی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی حه‌زره‌تی ( محمد ) دروودی خوای له‌سه‌ر بێت .

به‌ناوی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی هاتنه‌وه‌ی یادی له‌دایك بونی پێغه‌مبه‌ری مه‌زن ( محمد ) دروودی له‌سه‌ر بێت له‌موسڵمانانی كوردستان و عێراق به‌تایبه‌ت و جیهان به‌گشتی ده‌كه‌ین . هه‌میشه‌ په‌یامی پێغه‌مبه‌ران له‌ پێناو خزمه‌تكردنی مرۆڤه‌كان و...

ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ پشتیوانی بڕیاره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات له‌باره‌ی مامه‌ڵه‌ كردن به‌ده‌رمانه‌وه‌.

دوای ئه‌وه‌ی رۆژی 16/10 سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌بڕیاری جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم چه‌ند بڕیارێكی تایبه‌تی ده‌ركرد سه‌باره‌ت به‌ مامه‌ڵه‌ كردن به‌ده‌رمان و رێكخستنی چۆنیه‌تی هه‌ڵگرتنی ده‌رمان و كاروباری ده‌رمانخانه‌كان و چاودێری نرخ...

ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ پیرۆزبایی له‌ نادیه‌ موراد ده‌كات به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی 2018.

پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاسته‌ی خاتوو نادیه‌ موراد كچه‌ كوردی ئێزیدی رزگار بو له‌ده‌ستی گروپی تیرۆریستی داعش به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی جیهانی ، به‌خشینی ئه‌و خه‌ڵاته‌ بۆ ئێوه‌ مایه‌ی خۆشحاڵی ئێمه‌و هه‌موو مرۆڤ دۆستان و ئازادیخوازانه‌و ئه‌مه‌ به‌خشینی خه‌ڵاتی...

په‌یامی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به‌چه‌ند بڕیارێكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی له‌هه‌رێمی كوردستان.

له‌ رۆژی 25/9/2018 ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران له‌كۆمسیۆنی باڵای هه‌لبژاردن و ڕاپرسی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد سه‌باره‌ت به‌ڕیكاره‌كانی هه‌ڵبژاردن كه‌ حه‌وت خاڵ له‌خۆی ده‌گرێت ، ئه‌وه‌ی به‌لای ئێمه‌وه‌ بوه‌ مایه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌ كردن و تێڕامان خاڵی پێنجه‌می...

په‌یامێك له‌ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به‌ چه‌ند حاڵه‌تێكی كوشتن و دیارده‌ی چه‌كداری.

به‌داخه‌وه‌ له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو چه‌ند حاڵه‌تێكی كوشتن و ته‌قه‌ كردن ڕوویدا به‌چه‌ك له‌شارو شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان . ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی و دڵه‌ ڕاوكێ ی لای هاوڵاتیان دروست كرد. ئه‌گه‌رچی ئێمه‌ له‌ ئامارو ڕاپۆرتی مانگانه‌ی خۆمان له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا كه‌...

په‌یامی پیرۆزبایی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌.

به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌و به‌ناوی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاسته‌ی موسڵمانانی جیهان به‌گشتی و كوردستان به‌تایبه‌تی ده‌كه‌ین و هیوادارین ئه‌و جه‌ژنه‌ ببێته‌ مایه‌ی هاتنه‌ كایه‌ی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و له‌گه‌ڵ خۆی خۆشی بۆ میلله‌ته‌كه‌مان...

ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ داوا ده‌كات رابون معروف به‌ڵگه‌كانی بداته‌ ده‌زگا ئه‌منیه‌كان و سكاڵا تۆمار بكات به‌پێچه‌وانه‌وه‌ كه‌یسه‌ی به‌گومانه‌وه‌ ده‌مینێته‌وه‌.

  دوای ئه‌وه‌ی رۆژی 7 ی ئایاری 2018 كاندید بۆ په‌رله‌مانی عێڕاق ( ڕابون معروف ) بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ هێرش كراوه‌ته‌ سه‌ری له‌ناو شاری هه‌ولێرو بریندار كراوه‌ به‌سه‌ختی و دواتر رزگاری بوه‌ . وه‌ك ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌سۆنگه‌ی بڕوا بونمان به‌ پاراستنی شكۆی...

Share This