پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاسته‌ی خوشك و برایانی مه‌سیحی (كلدانی ، سریانی و ئاشوری ) له‌كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌گشتی ده‌كه‌ین به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قیامه‌و ئه‌كیتۆ سه‌ری ساڵی بابلی ئاشوریه‌وه‌ .

ئه‌و جه‌ژنه‌ له‌كاتێكدایه‌ ئه‌مسأل خوشك وبرا مه‌سیحیه‌كان دوای ماڵ وێرانی و ده‌ربه‌ده‌ری و ئاواره‌ بون بۆ ماوه‌ی 3ساڵ له‌ناوچه‌كانی خۆیان و قوربانی دان له‌ژێر ده‌ستی گروپی داعش و دوور له‌ شوێن و خاكی خۆیان به‌ڵام ئه‌مساڵ دوای ئازاد كردنی به‌شیك له‌ناوچه‌كانیان گه‌ڕانه‌وه‌و ئه‌و جه‌ژنه‌ له‌ماڵه‌كانی خۆیان ده‌كه‌نه‌وه‌و به‌داخه‌وه‌ش هێشتا به‌شێكیان له‌ئاواره‌یی ده‌ژین.

ئه‌گه‌رچی به‌داخه‌وه‌ له‌دوای هێرشه‌كانی گروپی داعش و داگیركردنی ناوچه‌كانیان به‌تایبه‌ت له‌ده‌شتی نه‌ینه‌وا ده‌یان خێزان و گه‌نجی مه‌سیحی ئه‌و ناوچانه‌ كۆچیان كرد بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و به‌ناچاری خاكی خۆیان به‌جێهێشت ئه‌و خاكه‌ی كه‌ ئه‌وان به‌دریژایی مێژوو له‌وخاكه‌ ژیاون و به‌شێك بونه‌ له‌دروست بونی شاراستانیه‌ته‌كانی ئه‌و ناوچانه‌ له‌كاتی خۆی و قوربانیان بۆداوه‌و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌ناوه‌راست و باشوریش ڕوبه‌روی ده‌ركردن و كوشتن و هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وام بونه‌ته‌وه‌و له‌سه‌ر ماڵ و كاری خۆیان ده‌رده‌كرێن.

هه‌میشه‌ جه‌ژنه‌كان دوای بۆنه‌و سه‌ركه‌وتن و له‌كاتی مژده‌ به‌خشین هاتونه‌ ، بۆیه‌ هیواداراین هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قیامه‌ بۆخوشك و برایانی مه‌سیحی به‌تایبه‌ت ببێته‌ مایه‌ی گه‌رانه‌وه‌ی خۆشی و خه‌نده‌و مافه‌كانیان و بۆ هه‌موو خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانیش ببێته‌ مایه‌ی هاتنه‌وه‌ی ئاشتی و سه‌قامگیری و خۆشبه‌ختی و ئارامی شارو وڵات و خێزانه‌كان.

 

ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ

هه‌رێمی كوردستان _31/3/2018

Share This