به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ پیرۆزبایی له‌ موسڵمانانی كوردستان و عێڕاق به‌گشتی ده‌كات. ئه‌و جه‌ژنه‌ ڕه‌مزو نیشانه‌ی قوربانی دانه‌و هه‌میشه‌ جه‌ژن و بۆنه‌كان مایه‌ی خۆشی و هاتنه‌ كایه‌ی كه‌شێكی ئارام و پڕ له‌ خۆشه‌ویستی و ئاشتی بونه‌. هیوادارین ئه‌و جه‌ژنه‌ش له‌گه‌ڵ خۆی خۆشگوزه‌رانی بۆ میلله‌ته‌كه‌مان بگه‌ڕێنته‌وه‌و هه‌موو لایه‌ك ده‌ست له‌ناو ده‌ست به‌یه‌كه‌وه‌ بۆ سه‌رخستنی پڕۆژه‌ چاكسازیه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی ماون به‌ ئاڕاسته‌ی خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان و دابین كردن و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافه‌كانیان. هه‌میشه‌ له‌جه‌ژن خۆشی دابن ووڵات ئاوه‌دان. ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ 10 ی ئابی _ 2019

Share This