به‌ناوی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ پیرۆزبایی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قیامه‌ی حه‌زره‌تی مه‌سیح له‌خوشك و برایانی كریستیان له‌كوردستان و عێڕاق و جیهان به‌گشتی ده‌كه‌ین.

یه‌كێك له‌ جیاوازیه‌ جوانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بریتی یه‌ له‌ بونی فره‌ ڕه‌نگی له‌ ئایین و نه‌ته‌وه‌و زمانی جیاواز كه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌ژین و مێژوو خاك و نیشتمانیان هاوبه‌شه‌ ، ئه‌وه‌ش وایكردوه‌ كه‌ هه‌ر ڕۆژه‌و جه‌ژنێكه‌ بۆ نه‌ته‌وه‌و ئایینه‌ جیاوازه‌كان ، به‌جۆرێك تێكه‌ڵ بونه‌ كه‌ هه‌ست به‌جیاوازی ناكرێ .

حه‌زره‌تی مه‌سیح ڕه‌مزو سیمبولی ئاشتی یه‌و په‌یامه‌كانی هه‌میشه‌ له‌ پێناو شكۆی مرۆڤه‌كان بوه‌ بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی و چه‌سپاندنی ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی.

جه‌ژنی قیامه‌ی حه‌زره‌تی مه‌سیح سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ میلله‌ته‌كه‌مان به‌ قۆناغێكی هه‌ستیار گوزه‌ر ده‌كات و له‌چاوه‌ڕوانی پێكهێنانی حكومه‌تی تازه‌دا، خه‌ڵك هیواداره‌ هه‌رچی زووتره‌ لایه‌نه‌كان بگه‌نه‌ ڕێكه‌وتن .

 وه‌ گرنگه‌ له‌و یاده‌و جه‌ژنه‌ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ له‌كابینه‌ی تازه‌ی حكومه‌ت ڕه‌چاوی مافی زیاتری پێكهاته‌كان بكرێت له‌به‌شداری ڕاسته‌قینه‌ له‌ حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان.

هیوادارین خوشك و برایانی مه‌سیحی هه‌موو رۆژیان جه‌ژن و خۆشی بێت.

 

ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان

20 ی نیسانی 2019

Share This