به‌داخه‌وه‌ ئه‌مڕۆ هه‌واڵی كۆچی دوایی میر ته‌حسین به‌گ میری ئێزیدیانی جیهان و كوردستانمان پێگه‌یشت ، ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤی هه‌رێمی كوردستان پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی كه‌س و كارو بنه‌ماڵه‌و هه‌موو ئێزیدیانی جیهان و ئه‌نجومه‌نی رۆحانی ئێزیدیان ده‌كه‌ین و داواكارین له‌یه‌زدانی مه‌زن ئارامی به‌كه‌س و كاری ببه‌خشی و  ڕه‌حمه‌تی بخاته‌ ژێر دلۆڤانی خۆی .

كۆچی میر ته‌حسین به‌گ له‌كاتێكدایه‌ هێشتا برینی خوشك و برا ئیزیدیه‌كان ساڕێژ نه‌بوه‌ له‌دوای ڕووداوه‌كانی ساڵی 2014 و جینۆساید كردنی ئێزیدیه‌كان له‌لایه‌ن گروپی تیرۆریسی داعش ، بۆیه‌ هیوادارین كۆچی میر ته‌حسین به‌گ نه‌بێته‌ كۆستێكی تر بۆ ئێزیدیه‌كان و داوای ئارامی ده‌كه‌ین له‌خوای گه‌وره‌ بۆ هه‌مووان .

هه‌میشه‌ میر ته‌حسین به‌گ رۆڵی گه‌وره‌ی گێڕاوه‌ له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و قوڵ كردنه‌وه‌ی گیانی لێبورده‌یی و یه‌كتر قبول كردن و نه‌وه‌ك هه‌ر‌ ته‌نها بۆ ئێزیدیه‌كان به‌ڵكو بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی و ئایین و پێكهاته‌ جیاوازه‌كان ، له‌هه‌مان كاتدا داكۆكی كارێكی ڕاسته‌قینه‌ بوه‌  له‌مافه‌كانی ئێزدیه‌كان و ڕۆڵی به‌رچاویشی بوه‌ له‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی له‌ نێوان ئایین و پێكهاته‌كان و ئاشته‌وایی كۆمه‌لایه‌تی .

هیوادارین ئه‌وه‌ دوا ناخۆشی بێت بۆ كه‌س و كارو سه‌رجه‌م خوشك و برا ئێزیدیه‌كان.

 

ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان.

28/1/2019

Share This