به‌ناوی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی هاتنه‌وه‌ی یادی له‌دایك بونی پێغه‌مبه‌ری مه‌زن ( محمد ) دروودی له‌سه‌ر بێت له‌موسڵمانانی كوردستان و عێراق به‌تایبه‌ت و جیهان به‌گشتی ده‌كه‌ین .

هه‌میشه‌ په‌یامی پێغه‌مبه‌ران له‌ پێناو خزمه‌تكردنی مرۆڤه‌كان و یه‌كسانی بوه‌ بۆ و رزگار بونیان له‌ كۆت و زوڵم و ناخۆشی و به‌ده‌ست هێنانی ژیانێكی شایسته‌ و پاراستنی شكۆی مرۆڤایه‌تی.

ئه‌و یاده‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له‌ چاوه‌ڕوانی پێكهێنانی حكومه‌ت و كاركردنی په‌رله‌مانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن باشترین خزمه‌ت و پرۆژه‌ پیشكه‌ش به‌ هاوڵاتیان بكه‌ن و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئارامی بێته‌ ئاراوه‌و كۆتایی به‌ ناخۆشی و قه‌یرانه‌كان بێت ، پێویسته‌ لایه‌نه‌كانیش په‌له‌ بكه‌ن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌و حكومه‌تیش باشترین خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به‌هاوڵاتیان بكات.

هیوادارین ئه‌و یاده‌ پیرۆزه‌ به‌خۆشی بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ گه‌له‌كه‌مان و له‌گه‌ڵ خۆی ئاشتی و ئارامی بێنێت بۆ ته‌واوی عێڕاق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌.

 

ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان

19/11/2018

Share This