به‌داخه‌وه‌ هه‌واڵى شه‌هید بونى رۆژنامه‌وان خاتوو (شیفا گه‌ردى) مان بیست ، وه‌ك كۆستێك بو به‌لامانه‌وه‌و دڵگران بوم ، خاتوو شیفا وه‌ك كچه‌ رۆژنامه‌وانێكى ئافره‌ت توانى به‌تواناى خۆى و چالاكى و ئازایه‌تى رێچكه‌ شكێن بێت و له‌بوارى كارى راگه‌یاندن به‌تایبه‌ت روماڵى به‌ره‌كانى جه‌نگ و سه‌ركه‌وتنه‌كانى هێزى پێشمه‌رگه‌و هێزه‌ عێراقیه‌كان بكات له‌ئۆپه‌راسیۆنى رزگاركردنه‌وه‌ى موسڵ وه‌ك كچه‌ په‌یامنێرێكى كه‌م وێنه‌ ، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ى له‌مه‌یدانى كارى رۆژنامه‌وانى و بێژه‌رى نمونه‌یه‌كى سه‌ركه‌وتوى ئه‌و بواره‌ بوو ، بۆیه‌ شه‌هید بونى خه‌ساره‌تێكى گه‌وره‌بو له‌كاروانى رۆژنامه‌وانى و به‌تایبه‌ت رۆژنامه‌نوسانى ئافره‌ت و خودى كه‌ناڵى ڕووداو،لێره‌وه‌ هاوخه‌مى خۆم و ته‌واوى كارمه‌ندان و فه‌رمانبه‌رانى ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ به‌ ئێوه‌و خانه‌واده‌كه‌ى ڕاده‌گه‌ینم و هیوادارم له‌خواى مه‌زن بیخاته‌ به‌ر دلۆڤانى خۆى و سه‌بورى به‌ئێوه‌و كه‌س وكارى بدات.
ضياء بطرس صلیوا
سه‌رۆكى ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ
هه‌ولێر _ 25/2/2017

Share This