بەڕێوەبەری نووسینگەی مافی مرۆڤی گەرمیان ( خەبات ڕەشید ) سەردانی ملازمی یەک ( سەربەرز عمر ) بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی کەلار کۆنی کرد و , جگە لە هەماهەنگی چەند پرسێکی تر تاوتوێ کرا سەرەتا بەڕێوەبەری نووسینگەی مافی مرۆڤی گەرمیان تیشکی خستە سەر کارو چالاکیەکانی نووسینگەی مافی مرۆڤی گەرمیان و لەو نێوەندەش دا مافی گیراوان و دەست بەسەر کراوان کە لە کاتی گرتنیان مامەڵەیەکی مرۆڤانەیان لە گەڵ دا بکرێت و لە چوار چیوەی یاسا و ڕێکەوتننامە نێو دەوڵەتیەکان و پارستنی گیانیان , لە بەرامبەریش دا وێڕای بەخێری هاتن لای خۆیەوە بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی کەلار کۆن جەختی لە هەماهەنگی و هاوکاری کردەوە لە گەڵ مافی مرۆڤ و تیشکی خستە سەر پاراستنی مافی داواکراون لە لایەن دادگاوە و ئاماژەی بەوەش کرد کە لە چوار چیوەی یاسا کارەکانیان ڕایی دەکەن و لە کاتی دەست بەکاربوونیشی دا لە گەڵ سەرجەم کارمەندان کۆبوونەوەی کردوە پێ ی ڕاگەیاندوون کە بۆ هیچ کارمەندیک نیە لە دەرەوەی یاسا و یاخود بە شیوەی ڕقی تایبەتی مامەڵە لە گەڵ گیروان دا بکات توشی لێپرسینەوە ئیجرائاتیان دەکات و لە کۆتایی دا هەردوو لا کۆک بوون لە پاراستنی مافی بەند کراوان ..

Share This