بەڕێوەبەری نووسینگەی مافی مرۆڤی گەرمیان ( خەبات ڕەشید ) لە گەڵ بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی گەرمیان (دکتۆر سیروان ) نەخۆشخانەی گشتی کەلار و نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژارو نەخۆشخانەی شێری نەقیب یان بەسەر کردەوە , ئەمەش دوای ئەوە هات کە ڕەخنەکان لە تەندروستی و سلکی تەندروستی لە قەبارەی خۆی دەرچوو لە ئیستا نووسینگەی مافی مرۆڤی گەرمیان بە ووردی چاودێری بارودۆخی نەخۆشخانەکان و بنکە تەندروستیەکان و دەکات و لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی گەرمیان زۆربەی بەشەکانیان بەسەر کردەوە لەم بەسەر کردنەوەدا زۆر شت ڕوون بوویەوە کە لە دەستەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بە دەرە بۆ نموونە کەمی میلاکی دکتۆر اخصائي کە ئەمە کاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە لە سەر نەخۆشخانەکان و کەمی میلاکی کارمەندان و کەمی پێشینەی بەردەوامی مانگانە لە ئاست پارێزگاکانی و ترو کەمی ناردنی بەشە دەرمانی گەرمیان و جەندی ساڵەی نەشتەرگەری کە لە ئێستا دا لە بەر نەبوونی ستاف نەکراوەتەوە لە ئێستا نووسینگەی مافی مرۆڤی گەرمیان چاودیری ووردی سلکی تەندروستی دەکات لە سەر ئاستی گەرمیان بە هەماهەنگی بەرێوەبەری گشتی تەندروستی گەرمیان کە ئامادەی هاوکاری تەواو دەربڕیوە بۆ لێژنەکانی مافی مرۆڤ و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی لە بەرامبەر دڵسۆزی کارمەندانی مافی مرۆڤ لە مەڕ پرسە تەندروستیەکان لە ئایندەیەکی نزیک دا ڕاپۆرتی گشتگیر ئامادە دەکەین بۆ ڕای گشتی لە سەر ئاستی هەرێم و لە سنوری گەرمیان سەرجەم هاولاتیانی لێ ئاگادار دەکەینەوە چاوپۆشی لە هیچ کەس و لایەنێک ناکەین کە ڕێگر بێت لە ئاست خزمەت کردنی هاوڵاتیانی گەرمیان و پێشکەش کردنی خزمەت گوزاری تەندروستی بۆ هاوڵاتیان لای خۆیەوە بەڕێوەبەری مافی مرۆڤی گەرمیان سوپاسی خۆی ئاراستەی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی کرد کە لە کاتی پشوو ئامادە بوو بە یاوەری بەڕێوەبەری مافی مرۆڤی گەرمیان ئەو شوێنانەی ئاماژەی پێکرا بەسەر بکەنەوە ..

Share This