.. 2017/8/8 #باشماخ سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ نوسینگه‌كه‌مان به‌ هاوكاری ڕێكخراوی یونسێف سیمینارێكی هۆشیاری ده‌رباره‌ی مافه‌كانی مرۆڤ بۆ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی سنوری باشماخ ڕێكخست. له‌ سیمیناره‌كه‌دا كه‌ نوێنه‌ری سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌ ئه‌منیه‌كانی سنوره‌كه‌ به‌شدار بوون تیشك خرایه‌ سه‌ر جومگه‌كانی تایبه‌ت به‌ پره‌نسیپه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ و هۆشیاری ده‌رباره‌ی قۆناغه‌كانی جێ به‌ جێ كردنی. پاش خستنه‌ ڕووی سه‌رنج و پرسیاره‌كانی به‌ڕیچزانی به‌شداربوو كۆتایی به‌ سیمیناره‌كه‌ هات. جێی خۆیه‌تی لیره‌وه‌ سوپاسی بنكه‌ی پۆلیسی باشماخ بكه‌ین كه‌ هاوكارێكی باشمان بوون له‌ سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌كه‌ له‌ سنوره‌كه‌دا و بڕینی قۆتاغێكی باش له‌وباره‌یه‌وه‌.

Share This