.. 2017/7/11 #قه‌زای سیدصادق سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ بینایه‌ی سه‌نته‌ری گه‌نجانی سیدصادق سیمینارێكی هۆشیاری مافه‌كانی مرۆڤ و مافه‌كانی منداڵ به‌ ئه‌نجام گه‌یاند بۆ قوتابیانی به‌شداربوو ، كه‌ له‌ سیمیناره‌كه‌دا تیشك خرایه‌ سه‌ر بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و ناساندنی به‌نده‌كانی تایبه‌ت به‌ مافه‌كان و خستنه‌ ڕووی ئالیه‌تی ڕێككه‌وتنه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی تایبه‌ت به‌م پرسه‌. شایانی باسه‌ زنجیره‌ سیمناری تایبه‌ت به‌ هۆشیاری مافه‌كانی مرۆڤ نوسینگه‌ی مافی مرۆڤی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ هاوكاری ڕێكخراوی UNICEF له‌ سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ و پێنجوێن و سیدصادق و شاره‌زوور به‌ڕێوه‌ی ده‌بات.

Share This