رۆژی 26/3/2018 سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ(ضياء بطرس صليوا) له‌دیوانی ده‌سته‌ پێشوازی كرد له‌ نێرده‌ی سه‌فاره‌تی كه‌نه‌دی له‌عێراق (راشیل سموكوم) به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌ نیو ده‌وڵه‌تیه‌كانی عێراق و ئوردن له‌سه‌فاره‌تی كه‌ندی.

له‌دانیشتنیكدا تیشك خرایه‌ چه‌ند پرسیكی تایبه‌ت به‌ ره‌وشی مافه‌ كانی مرۆڤ به‌گشتی له‌هه‌رێمی كوردستان و رۆڵی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ له‌ نیوه‌نده‌و له‌باش كردن و چاودێری كردنی ره‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ و پته‌و كردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كه‌نه‌دا له‌بواری باشتر كردنی مافه‌كانی مرۆڤ و هه‌ماهه‌نگی له‌و بواره‌و سود وه‌رگرتن له‌تواناو شاره‌زایی ئه‌و وڵاته‌ .

هه‌روه‌ها تیشك خرایه‌ سه‌ر ئه‌و یاسا كارپێكراوانه‌ له‌هه‌رێم ده‌رچوه‌ تایبه‌ت به‌ پاراستنی ره‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ وه‌ك یاساكانی تایبه‌ت به‌ ژنان و منداڵان و پێكهاته‌كان و ئازادی بیرو ڕاو راده‌ربرین.

سه‌رۆكی ده‌سته‌ وێرای خۆشحالی بۆ سه‌ردانی شاندی میوان له‌ ته‌وه‌ریكی دانیشتنه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌ كارو رؤلی ده‌سته‌ كرد له‌ چاودیری كردنی ره‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ وبو كردنه‌وه‌ی راپۆرتی ساڵانه‌ی ره‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ و راپۆرتی تایبه‌ت. سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی باسی ڕۆڵی ده‌سته‌ی كرد له‌ هه‌موار كردنه‌وه‌و پێشكه‌ش كردنی پرۆژه‌ یاسای تایبه‌ت به‌ چین و تویژه‌كان وپاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ و به‌شێوه‌ك گونجاو بێت له‌گه‌ل بێوه‌ره‌كانی مافی مرۆڤ.وه‌ هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ده‌سته‌ تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌و رێگریانه‌ی دێته‌ پێش كاره‌كانی ده‌سته‌ سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ به‌رده‌وام بوه‌ له‌كاره‌كانی.

وه‌ سه‌رۆكی ده‌سته‌ له‌به‌شێكی تری دانیشتنه‌كه‌ تیشكی خسته‌ سه‌ر په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل رێكخراوه‌ نێوده‌وله‌تیه‌كان و ناوخۆییه‌كان و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی كه‌ندی و جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ پێویستی به‌ په‌ره‌پێدانه‌.

سه‌رۆكی ده‌سته‌ له‌به‌شێكی تری گفتوگۆیه‌كه‌ تیشكی خسته‌ سه‌ر ره‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ و وا پێناسه‌ی كرد كه‌ له‌هه‌ندئ باردا باش بوه‌و له‌هه‌ندئ كات و حاله‌ت خراپ ئه‌وه‌ی گرنگه‌ له‌هه‌ریم چه‌ندان یاسای باش ده‌ركراوه‌ كه‌ گرنگن بۆ پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ وه‌ك یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی خیزان و یاسای مافی پیكهاته‌كان وه‌ وتیشی چه‌ندان یاسا گرنگه‌ تا ئیستا ده‌رنه‌چوه‌ وه‌ك یاسای رووبه‌روبونه‌وه‌ی ده‌ستدریژی و بازرگانی به‌مرۆڤ و مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان.

وه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردو وتی ململانئ ی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان و په‌ككه‌وتنی په‌رله‌مان كاریگه‌ری زۆر بو له‌سه‌ر دواكه‌وتنی ده‌رنه‌كردنی هه‌ندئ یاسا كه‌ پێویست بون به‌ ئه‌و قۆناغه‌

سه‌رۆكی ده‌سته‌ ئاماژه‌ی به‌ گۆرانكاری كرد له‌ سیسته‌می په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی كه‌ بگونجئ له‌گه‌ل پیوه‌ره‌كانی مافی مرۆڤ ودوور بێت له‌ توندوتیژی و جیاكاری له‌نیوان ره‌نگه‌كان و زمان و نه‌ته‌وه‌كان وه‌ك كۆله‌گه‌ی پێشكه‌وتن.

وه‌ له‌لایه‌كی تر تیشكی خسته‌ سه‌ر یاسای مافی به‌ده‌ست هینانی زانیاری وتی ئه‌و یاسایه‌ به‌یه‌كێك له‌یاسا باشه‌كان هه‌ژمار ده‌كرئ كه‌ ئه‌ركی جئ به‌جئ كردنی سپیردراوه‌ به‌ ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ.

وه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ وه‌ك ده‌سته‌ مه‌به‌ستیان بوه‌ له‌ریگه‌ی كۆرو كۆبونه‌وه‌و كۆنفراس چالاكی ئه‌نجام بده‌ین و رۆشنبیری بلاو بكه‌ینه‌وه‌و توانیومانه‌ به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ریكخراوه‌كان و زانكۆكان چه‌ندان خول و چالاكی ئه‌نجام بده‌ین ئه‌گه‌رچی بارودۆخی ئابوری كاریگه‌ری هه‌بوه‌ له‌سه‌ر ئه‌و پلانه‌ی مه‌به‌ستمان بوه‌.

له‌كۆتاییدا هه‌ردوولا جه‌ختمیان كرده‌وه‌ له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كان و گۆرینیه‌وه‌ی زانیاری و شاره‌زایی له‌نیوان هه‌ردوولا.

 

Share This