سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ (ضياء بطرس صليوا) رۆژی 5 شه‌ممه‌ 3 ی ئۆكۆتبه‌ر له‌دیوانی ده‌سته‌ پیشوازی كرد له‌ نوێنه‌رانی پێكهاته‌ ئاینی یه‌كان كه‌ تۆماركراون به‌فه‌رمی له‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێمی كوردستان له‌تۆری پێكهاته‌ ئایینی یه‌كان له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر مافی به‌شداری پێكهاته‌كان له‌ نوسینه‌وه‌ی پرۆژه‌ ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی به‌شداری پێكهاته‌ ئایینی یه‌كان له‌ نوسینه‌وه‌ی  پرۆژه‌ ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان و به‌شداری پرۆسه‌ی سیاسی و ئه‌وه‌ش به‌ پاڵپشت به‌ یاسای ژماره‌ 5 ی ساڵی 2015 كه‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستان و له‌ پێناو زیاتر پیشخستنی پێكه‌وه‌ ژیان و یه‌كتر قبوڵ كردن و له‌دواتر له‌لایه‌ن نوێنه‌ری تۆڕی پێكهاته‌كان یاداشتێكیان دایه‌ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ كه‌ نوێنه‌رانی هه‌ریه‌ك له‌ پێكهاته‌ ئایینی یه‌كانی ( ئێزیدی  ، صابیئه‌ مه‌ندائی و به‌هائیه‌كان و زه‌رده‌شتی و كاكائیه‌كان ) واژوویان كردبوو.

له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ وێرأی ئه‌وه‌ی پشتیوانی داواكاریه‌كانی كردو وتی وه‌ك ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ هه‌موو كات پشتویانی مافی پێكهاته‌ ئایینی و نه‌ته‌وه‌كان بوین و ڕؤڵێ گرنگمان هه‌بوه‌ له‌ده‌ركردنی یاسای ژماره‌ 5 ی ساڵی 2015 وه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌و داواكاریه‌تان به‌رسمی ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ین و وتیشی لای خۆمانه‌وه‌ ئه‌وه‌ی پێویست بی بۆ مافی پێكهاته‌كان ده‌یكه‌ین و به‌رده‌وامیش له‌ ڕاپۆرتی ساڵانه‌مان سێكته‌ری تایبه‌تمان هه‌یه‌ بۆ پێكهاته‌كان له‌كۆتاییدا هه‌ردولا له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ناوه‌رۆكی كۆبونه‌وه‌و یاداشته‌كه‌یان بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن خسته‌ ڕوو،

Share This