رۆژی 13 ی ئاداری 2019 به‌به‌شداری نوێنه‌ری ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ خاتوو ( د. خانزاد احمد) به‌ڕیوه‌به‌ری په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌سته‌ پانیلێك به‌ڕێوه‌ چوو تایبه‌ت به‌ گۆرینی چه‌مكی بێوه‌ژن بۆ بئ هاوژین . له‌و چالاكیه‌دا نوێنه‌ری ده‌سته‌ ئاماژه‌ی به‌ هه‌ڵویستی ده‌سته‌ كرد تایبه‌ت به‌ پاراستنی شكۆی مرۆڤه‌كان و ژن به‌تایبه‌تی و وه‌ وتی به‌لای ده‌سته‌ی مافی مرۆڤه‌وه‌ ده‌بێ هه‌وڵی گۆرینی هه‌موو چه‌مكانه‌ بدرێ كه‌ به‌شێكن له‌ سوكایه‌تی كردن به‌ شكۆی مرۆڤه‌كان وه‌ ده‌بێ له‌سه‌ر بنه‌مای مرۆڤ بون ڕێز له‌ چین و تویژه‌كانی كۆمه‌ڵگ بگیری ، وه‌ وتی ڕێز گرتن له‌ ئافره‌ت واته‌ ڕێز گرتن له‌هه‌موو مرۆڤ.

وتیشی وه‌ك ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ له‌ چوارچێوه‌ی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ كارده‌كه‌ین و داكۆكی له‌ مرۆڤه‌كان ده‌كه‌ین و به‌تایبه‌ت مافی ژنان و منداڵان و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌سته‌ هه‌وڵی زۆری داوه‌و كاری كردوه‌ له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌.

جێگه‌ی باسه‌ ئه‌و چالاكیه‌ له‌لایه‌ن  ڕێکخراوی ڕۆژگاری کورد بەهەماهەنگی ڵەگەڵ تۆڕی پاراستنى نيشتيمان ڕیكخراوبوو به‌به‌شداری نوێنەری پەرلەمانی کوردستان و وەزارەتی ئەوقاف وو وەزارەتی ناوخۆ ب.گ توندوتیژی دژی ئافرەتان و وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ.

Share This