ئه‌مڕۆ 10 ی ئادار ( دارا بلال ) به‌نوێنه‌رایه‌تی نوێنه‌ری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ به‌شداری كرد له‌ پانیڵی ڕه‌وشی كرێكارانی بیانی له‌هه‌رێمی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی یاساو ڕێنماییه‌كان و ئاریشه‌و چارسه‌ر . له‌ پانێله‌كه‌ چه‌ندان وتار پێشكه‌ش كرا به‌به‌شداری نوێنه‌ری داواكاری گشتی و وه‌زارتی كارو باری كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕیكخراوه‌كه‌ش چه‌ند ئامارێكی خسته‌ ڕوو كه‌ ئاماژه‌ بون بۆ خراپی یاساو رینماییه‌ كارپێكراوه‌كان تایبه‌ت به‌ كرێكارانی بیانی .

له‌به‌شێكی وتاری رێكخراوه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌ ژماره‌ی ئیستای كریكارانی بیانی كرا كه‌ خۆی له‌ (32) هه‌زار كرێكار ده‌بینێته‌وه‌ زۆرترین پیشیلكاریش به‌رامبه‌ریان كراوه‌.

دواتر نوێنه‌ری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ ( دارا بلال ) تیشكی خسته‌ سه‌ر هه‌ڵویستی ده‌سته‌ له‌باره‌ی كاركردن و به‌دوا داچون بۆ كرێكارانی بیانی و وتیشی وه‌ك ده‌سته‌ 2 سأل به‌ر له‌ئیستا به‌دوا داچونی تایبه‌تمان كردو ڕاپۆرتی تایبه‌تمان له‌سه‌ر ژیانی كریكارانی بیانی بڵاو كرده‌وه‌.

دواتر ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ بۆ پاراستنی زیاتری ژیانی كرێكارانی بیانی پیویسته‌ یاسای تایبه‌ت هه‌بێت بۆ پاراستنیان و رێكخستنه‌وه‌ی چۆنیه‌تی هاتن و چون و كاركردنی ئه‌و كرێكارانه‌

دواتر به‌شداربوان به‌ بیرو بۆچۆن و ڕا گۆرینه‌وه‌ به‌شداریان كرد له‌گفتوگۆیه‌كه‌.

Share This