نووسینگەی مافی مرۆڤی گەرمیان و ڕێکخراوی هانا کورد بە هاوبەشی یادی ۸ مارس بەرز ڕادەگرن بە ڕێکخستنی مەراسیمیک لە ژێر ناونیشانی ( ۸مارس ڕۆژێک بۆ تواناکانی ژنان) بۆ نمایش کردنی تواناکانی ژنان و دەست ڕەنگی ژنان لە گەرمیان ،لە مەراسیمەکەدا کەرستەی کەلتوری کە لە لایەن گروپی کاری دەستی خانمانی گەرمیانەوە دروست کرابوو نمایش کران و هەندێک لە خانمان توانیان بەهرە هونەرییەکانیان نمایش بکەن ، بەشێکی تری مەراسیمەکە تایبەت کرا بە پێشکەش کردنی خەڵاتی ڕێز لێنان بەو خانمانەی کە لە بواری پاراستنی مافەکانی ژنان کاردەکەن .

Share This