تیمێک لە فەرمانبەرانی نووسینگەی گەرمیانی دەستە سەربەخۆی ماف مرۆڤ وەکو چاودێر سەرپەرشتی هەڵبژاردنی گشتی پەرلەمانی کوردستان 30\9\2018 یان کرد لەسنوری قەزای کەلار و کفری ،لە قەزای کەلار ۲۷ بنکە تەرخانکرابوو بۆ دەنگدان توانرا ۷ بنکەیان چاودێری بکرێت لە لایەن تیمەکەوە ، بەگشتی پروسەکە بە شێوەیەکی باش بەڕێوە چوو گرفتی سەرکی ئەو بڕیارانەی کۆمسیۆن بوو کە لە کاتژمێر ۱۰ی شەوی پیش هەڵبژاردن دەری کرد سەبار ەت بەوەی کە ئەبێ دەنگدەر ناسنامەی باری کەسێتی و شهادەجنسیەی عێراقی یان پاسەپۆرت یان کارتی نشتیمانی پێ بێت بۆ ئەوی بتوانێت دەنگ بدات و ڕێگرتن لە گواستنەوەی هاوڵاتیان لەنێوان شارەکان بۆیە زۆربەی هاوڵاتیان بێ خەبەر بوون لەو هەواڵە و لە بەردەم بنکەکان پشێوی دروست بوو ، توانرا لە ڕاپورتێکدا سەرجەم ئەو کەم کورتیانە و ئەو پێشێل کاریانەی کەڕوویان دابوو ئاراستەی لایەنی پەیوەنیدار بکرێت.

Share This