بەڕێوەبەری نووسینگەی مافی مرۆڤی گەرمیان ( خەبات ڕەشید ئەحمەد ) پێشوازی کرد لە ستافی نوێی ئەندامانی کۆمەڵەی ئۆتیزم / لقی گەرمیان کە لە رێگای هەڵبژاردنەوە هەڵبژێردراون و هەردوو لا کۆک بوون لە هەماهەنگی و هاوکاری یەکتر بۆ خزمەتی تووشبوانی ئۆتیزم لە سنووری گەرمیان ، ئەوەی شیاوی باسە ساڵی ڕابردوو سەنتەرێکی تایبەت لە کەلار تەرخانکرا بۆ تۆشبوانی ئۆتیزم بەهماهەنگی هەردوو وەزارەتی پەروەردە کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و ئەم سەنتەرە و لە لایەن لێژنەی چاودێری نووسینگەی مافی مرۆڤی گەرمیانەوە چاودێری ڕەوشی نەخۆشەکان دەکرێت.

Share This