نووسینگەی مافی مرۆڤی گەرمیان

بەڕێوەبەری نووسینگەی مافی مرۆڤی گەرمیان ( خەبات ڕەشید ) سەردانی پەیمانگای تەکنیکی کەلاری کرد و کە لە لایەن ڕاگری پەیمانگا ( دکتۆر چیا ) پێشوازی لێ کرا , سەرەتا بەڕێوەبەری مافی مرۆڤی گەرمیان وێڕای پیرۆزبایی لە بەڕێزیان بە هۆی دەست بەکار بوونیان و هیوای خواست سەرکەوتوو بیت لە کارەکانی و تەوەرێکی تری کۆبونەوەکەش باس کردنی هەندێک بابەتی نوێ بوو وەکو ( بازرگانی کردن بە مرۆڤ و مادە هۆشبەرەکان و خراپ بە کار هێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی ) کە باسی لێوە کرا چەند سیمینارێک پێشکەش بکەین بە هەماهەنگی , دواتر ڕاگری پەیمانگا بە خۆشحاڵیەوە هەموو هاوکاری و هەماهەنگی بۆ ئەم پرسە نیشان داو زۆری پێ جۆش بوو کە لە ئیستاش دا لە مەنهەجی دراسی بابەتێک دانراوە دەتوانرێت هەر بابەتێکی تیدا پێشکەش بکریت بە مەبەستی کرانەوەی خوێندکار لە گەڵ پرسە کۆمەڵایەتیەکان و بۆ ئەم مەبەستەش هەردوولا کۆک بوون لەسەر ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە ..

Share This