:
بەرواری ۲۸/۷/۲۰۱۹ تیمێک لە فەرمانبەرانی هۆبەی مافی مرۆڤی خانەقین کامپی ئاوارەکانی (ئەڵوەن۲) لە خانقین بەسەر دەکەنەوە ، مەبەست لە سەردانیکردنەکە بەدوواداچوونە لەو خزمەت گوزارییانەی کە پێشکەش بە ئاوارەکان دەکرێت بەتایبەت لە کەرتەکانی تەندروستی و پەروەردەو فێرکردن . لەلایەکی ترەوە لەگەڵ بەرپرسی کەمپەکە باس لە چۆنێتی گەڕاندنەوەی خێزانە ئاوارەکان کرا بۆ زێدی خۆیان کە پێویستە حکومەتی ناوەند کارئاسانیان بۆبکات ، ئەوەی شیاوی باسە دانشتوانی ئەم کەمپە خەڵکی مقدادیە و گوڵاڵە و سعدیەن ، ئاوارەکان باس لە نائارامی ناوچەکانیان دەکەن و دەڵێن لەترسی تایفەگەری و بوونی شانەی نووستوی داعش لە شارەکانیان ناتوانن بڕیار لەسەر گەڕاندنەویان بدەن و حکومەتیش بەگوێرەی پیویست هەوڵی پاراستنی ژیانیان نادات دوای لەگەڕانداەوەیان .

Share This