دوای ئەوەی چەند کرێکارێک کە ناوەکانیان پارێزراوە هاتنە نووسینگەی مافی مرۆڤی گەرمیان لە بەرواری ٦ / ۵ / ۲٠۱۹ , سەبارەت بە خراپی چاودێری کارەکەیان کە ڕۆژانە سەردانیان دەکات و سزایان دەدات , ئەمە لە کاتێک دا مانگانە گرێ بەستەکەیان بە جێگیر کراوی ( ۳٠٠ هەزار دینارە ) کە یەک ڕۆژ درەنگ بچن یاخود نەچن نزیک ( ۲٠ هەزار یاخود ۳٠ هەزار) یان لێ دەبڕدرێت ئەمە سەر ە ڕای خراپی مامەڵە کردنی ئەو چاودێرانە , بۆ ئەم مەبەستە ئەمڕۆ بەرواری ۷ / ۵ / ۲٠۱۹ تیمی نووسینگەی مافی مرۆڤی گەرمیان کە پێک هاتبوولە بەڕێوەبەری نووسینگەی مافی مرۆڤی گەرمیان و چەند کار مەندێک بە مەیدانی سەردانی پاککەرەوەکانی سەر جادەیان کرد لە کاتژمێر ( ۳٠ – ۷ ) ی بەیانی بۆ ( ۹ ) ی تەواو و نزیک ۱٠ هاوڵاتیان بینی و زۆربەیان ئەم قسانەیان پشت ڕاست کردەوە لە ئێستا مافی مرۆڤی گەرمیان بە چڕی چاودێری بارودۆخی ئەم پاککەرەوانە دەکات و بۆ ئەم مەبەستە ڕێکاری یاسایی تەواو دەگرینە بەر بە مەبەستی زامن کردنی مافەکانیان و غەدر لێ نەکردنیان ..

Share This