بەرواری ۱٤/٤/۲۰۱۹ کە یادی ۳۱ مین ساڵیادی ئەنفالی کورد بوو لە باشوری کوردستان تیمێک لە فەرمانبەرانی نووسینگەی مافی مرۆڤی گەرمیان بەشدارییان لەو مەراسیمەدا کرد کە لە گوندی دێ بنەی سەر بە ناحیەی ڕزگاری سازدرا بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکومی باڵا و ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی .
ساڵانە ئەم یادە ڕەشە زندوودەکرێتەوە وەکو وەفایەک بۆ گیانی پاکی ئەنفالکراوەکان و سەبوریەک بە نەتەوەکەمان و بە یادهینانەوەیەک بۆ نەوەکانمان و ناسندنیەتی بە جیهانی دەروە کە ئەم میلەتە چەندە مەزڵومیەتی بینیوە بەدەست ڕژێمە دکتاتۆریەتەکانی عێراقەوە و سەرەڕای ڕوبەڕووبونەوەی ئەو هەموو مەینەتیە نەتەوەی کورد بە زمانی لێبردەیی و قبۆڵ کردنی یەکتر مامەڵەی لەگەڵ نەیارەکانی کردوە .

Share This