:
دوای ئەوەی کەنجێک زندانی دەکرێت بە پێی مادەی ۳۹٥ی.س.ع لە گرتن و کواستنەوەی گەرمیان لەسەر سکاڵای دایک و باوکی کچێک کە تەمەنی سەروی 18 ساڵە بە تۆمەتی هەڵخەڵەتاندنی کچەکەیان ، دوای سەردانی کردنی کۆڕە ڕاگیراوەلە لایەن تیمەکانماوە ئامادەی دەر بڕیوە و بەڵێننامەی نووسیوە کە ئامادەیە هاوسەرگیری لەگەڵ کچەکەدا بکات ، بۆ ئەو مەبەستە تیمێک لە کارمەندانی نووسینگەی مافی مرۆڤی گرمیان سەردانی دادوەری لێکۆڵینەوە کفری و نووسینگەی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی خێزانی لە کفری یان کردو هەروەها چاویان بە دایک و باوکی کچەکە کەوت و گفتوگۆ کراو ئەمانیش ڕەزامەند بوون لەسەر هاوسەرگیری کچەکەیان بەمەرجیک کە ژیانی کچەکەیان پارێزراو بێت و کچەکەش بۆ ئەم پرسە ڕەزامەندە ، لەکۆتاییدا تیمەکە یاداشتنامەی خۆیان سەبارەت بەڕەزامەندی لایەنەکانی دۆسیەکە نووسیوە و ئاراستە لایەنی پەیوەندیداری دەکەن .

Share This