بەرواری ۳/۲/۲۰۱۹ لێژنەیەک لە نووسینگەی مافی مروڤی گەرمیان سەردانی بەندیخانەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیانیان کرد و بەمەبەستی بەدواداچوونی چۆنێتی مامەڵە کردن لەگەڵ ڕاگیراوەکان کوالیتی خواردن و پاراستنی پاکی و تەندروستی شوێنی حەوانەویان ، ژمارەی سەرجەم بەندییەکان ۷٥بەندیە لە ڕەگەزی نێر کە بە پێی یاسای تیرۆر و مادە هۆشبەرەکان ڕاگیراون .

Share This