بەهۆی تێپەڕبوونی ماوەی یاسای لێۆڵینەوە زۆرینەی ڕاگیراوان لە بەشی گرتن و گواستنەوەی گەرمیان ماونەتەوە و دۆسیەکانیان یەکلا نەکراوەتەوە ، بۆ ئەم مەبەستە لەسەر ڕاسپاردەی نووسینگەی ناوبراو هەفتانە کارماندێکی مافی مرۆڤ سەردانی گرتوخانەی ناوبراو دەکات لە ژورێکی تایبەتدا چاوی بەو ڕاگیراوانە دەکەوێت کە دۆسەکانیان دواکەوتوە و لە ژێر لێکۆڵینەوەدان و دواتر سەردانی بنکەکانی پۆلیس و دادگا تایبەت مەند دەکات بۆ ڕایی کردن و پێشکەش کردنی ئاسانکاری بۆ ڕاگیراوەکان ، لە ئەنجامدا لەم هەفتەیەدا توانراوە سەردانی هەریەکە لە بەشی نەهێشتنی تاوان و بنکەی پۆلیسی کەر بکرێت بۆ ئاسانکاری و خستنە ڕێی دۆسیەی پێنج ڕاگیراو کە بە تۆمەتی جیا جیا دەستگیر کراون .

Share This