لەگەڵ کردنەوەی وەرزی نۆیی خوێندن هەموو ساڵێک خواستی هاوڵاتیان لە سەر دایەنگەکان ڕوو لە زیادبوون دەکات ، لە سنوری قەزای کەلار ژماریەکەی بەرچاو دایەنگەی ناحکوی کراوەتەوە کە بە فەرمی مۆڵەتیان وەرگرتوە بۆ ئەوەی خزمەت بە منداڵان بکەن ، نووسینگەی مافی مرۆڤی گەرمیان لە پلانی دایە کە مانگانە دایەنگەکان بەسەر بکاتەوە ئەویش بۆ چاودێری کردنی ژیانی ئەو کۆرپەڵانەی کە دەخرێنە دایەنگەکان و هەر بۆ ئەو مەبەستە لە بەرواری ٤/۹/۲۰۱۹ سەردانی دایەنگەی هەپی دەی ناحکومییان کرد .

Share This