لەسەردانێکیاندا لێژنیەک لە کارمەندانی نووسینگەی مافی مرۆڤی گەرمیان کە پێک هاتبوو لە لێپرسراوی هۆبەی یاسا و سکاڵاو لێپرسراوی هۆبەی چاودێری و دۆکۆمێنتکردن سەردانەی نەخۆشخانەی شەهید شێرەی نەقیب یان کرد کە نەخۆشخانەیەکی حکومی تایبەتە بە ژنان و منداڵبوون لە گەرمیان بە مەبەستی بەدواداچون لە چۆنێتی خزمەت گوزارییە پێشکەشکراوەکان بە هاوڵاتیان و گرفتی ڕۆژانەی کەرمەندانی نەخۆشانەکە لە سەردانەکەدا تێبینیەکی زۆر تۆمار کرا کە تایبەت بوو بە کەمی میلاک ، کەمی دەرمان کەمی بودجە ، نەبوونی صیانە و کۆمەڵێک گرفتی تر بەتایبەتی پزیشکی بەنج کە تەنها یەک پزیشکی میلاکیان هەیە و ئەویش مۆڵەتی وەرگرتوە ، لە هەمان کاتدا و بە مەبەستی چارەسەرکردنی بەشیک لە گرفتەکان پەیوەندی کرا بە( ب.گ.تەندروستی گەرمیان ) و پاشان سەردانی فەرمانەگەی داواکاری گشتی گەرمیان کرا بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر هەندێ بابەت کە پەیوەستن بە مافی گشتی و لەوانە بە بێ دکتۆری بەنج ناتوانری نەشتەرگەری ئەنجام بدرێت و ڕەنگە ببێتە هۆی ڕووداوی نەخوازراو .
لەسەر ئەم پرسە ڕاپۆرتیکی تایبەت ئامادەدەکرێت و ئاراستەی لایەنی پەیوەندی دار دەکرێت .

Share This