ڕۆژی سێشەممە 8/5 بەڕێوەبەری نووسینگەی مافی مرۆڤی ڕاپەڕین بەوەکالەت پێشوازی لە هاوڵاتییەک کرد کە بەگوتەی ئەو باوکی تووشی نەخۆشییەکی ترسناکی پێست بووە و چارەسەری تەنیا لەدەرەوەی وڵات دەکرێت ، بۆیە داوای کرد کە لەڕێگەی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤەوە هەوڵ بدرێت کە لایەنە پەیوەدیدارەکان لەو حاڵەتەی باوکی ئاگادار بکرێتەوە و بەڵکو چارەسەری پێویستی بۆ بکرێت ، چونکە بەگوتەی ئەو هاوڵاتییە گیانی باوکی لەمەترسیدایە ئەگر بێت و بەزوویی چارەسەر نەکرێت.

Share This