ڕۆژی یەکشەممە بەرواری 24/6/2018 بەرپرسی دۆسیەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە نووسێنگەی مافی مرۆڤی ڕاپەڕین ، سەردانی سەرپەرشتیاریی پەروەردەی ڕانیەیان کرد و لەگەڵ بەڕێز مامۆستا شۆڕش سەرپەرشتیاری یەکەم لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕانیە کۆبوونەوە و ، تێیدا باسیان لە گرفت و ئاستەنگەکانی کەرتی پەروەردە کرد لەناوچەکە و قەزای ڕانیە بەتایبەت ، هەروەک پلان و بەرنامەی بەڕێوەبەرایەتیی ناوبراو بۆ چۆنێتیی ڕووبەڕووبوونەوەی گرفتەکان و درووستکردنی هاوئاهەنگیی نێوان هەردوولا لەبواری پەروەردەییدا.

Share This