بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە گرتنەوەی ئاوی زێی بچووک و ئاکامە خراپەکانی لەسەر کشتوکاڵ و ئاودێریی و ژیانی دەڤەرەکە ، ڕۆژی سێشەممە 5/6 جێگری بەڕێوەبەری نووسینگە سەردانی قەزای پشدەری کرد و قایمقامیەت و بەڕێوەبەرایتی کشتوکاڵی پشدەریان بەسەرکردەوە ،وەک دەردەکەوێت ئەگەر گرتنەوەی ئاوەکە بەردەوام بێت ئەوا دەیان پڕۆژە و کێڵگە و زەوی و زار زەرەرمەند دەبن ، هەروەک بەگوتەی ئەوان تیمێکی کاتییان درووستکردووە بۆ چۆنێتی ڕووبەڕووبوونەوەی ئاکامەکانی ئەو ڕووداوە و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی بابەتەکە لەگەڵ وڵاتی ئێران لەڕێگای وتووێژ و لێکتێگەیشتنەوە.

Share This