ئەمڕۆ دووشەممە 12/2 تیمێکی نووسینگە سەردانی بەشی پۆلیسی گرتن و گواستنەوەی ڕاپەڕینیان کرد و لە بارودۆخ و کێشەو گرفتەکانی ڕاگیراوانیان کۆڵییەوە ، هەروەک لەگەڵ بەڕێوەبەری بەشەکە باس لە هەماهەنگیی هەردوولا کرا بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتانەی کە ڕووبەڕووی ئیدارەی بەشەکە دەبنەوە ، کە گرنگترینیان چارەسەرکردنی ئاو و ئاوەڕۆی گرتووخانەکە دوای چەندین جار پەیوەندیکردن بە لایەنە بەرپرسەکانی ناوچەکە تاکو ئێستا چارەسەر نەکراوە ، هەروەک بنکەی تەندرووستی ناو گرتووخانەکە کێشەی کەمیی دەرمان و دوکتۆری پسپۆڕی هەیە .

Share This