دوای ئەوەی بەرواری 5/8 هەواڵی ئەوەمان پێگەیشت کە کچێک لە گوندێکی سەر بە شارۆچکەی سەرکەپکان خۆی خنکاندووە ، هەر ئەوکاتە نووسینگەی مافی مرۆڤی ڕاپەڕین بۆ زانینی هۆکاری ڕووداوەکە پەیوەندیان بە وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین کرد ، ناوبراو ڕایگەیاند کە ڕووداوەکە سەرلەبەیانی ڕۆژی 5/8 لە گوندی سیپاوی سەر بە ناحیەی سەرکەپکانی قەزای ڕانیە بووە ، کچێکی تەمەن 42 ساڵ بە پەت خۆی هەڵواسیوە لەماڵی خۆیان ، وە دەستبەجێ کەسەکە گیانی لەدەستداوە ، بۆ زانینی هۆکاری خۆخنکندنیشی تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کراوە ، وە دەرکەوتووە نەخۆشیی دەروونیی هەبووە ،دۆسێش بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە بەڵام چونکە کەس سکاڵای تۆمار نەکردووە بۆیە کەس لەسەر ڕووداوەکە دەستگیر نەکراوە

Share This