پاش ئەوەی لەڕۆژانی ڕابردوودا مامۆستایەک سەردانی نووسینگەی مافی مرۆڤی چەمچەماڵی کرد بەمەبەستی بەدواداچوون وچارەسەرکردنی کێشەکەی کەماوەی سێ ساڵە داوای گواستنەوە دەکات لە باخچەی ساوایانی شنەباوەوە بۆ یەکێک لەقوتابخانەکانی ئەو سنوورە بەڵام تا ئێستا داواکارییەکەی جێ بەجێ نەکراوە. بۆئەو مەبەستە تیمێکی هۆبەی یاساو سکاڵا دوای زیاتر لەجارێک بەدواداچوون وسەردانی پەروەردەی چەمچەماڵ، خۆشبەختانە ئەمڕۆ ۲۰۱۹/۹/۱٦ بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ بڕیاریدا داواکاری مامۆستاکە جێبەجێ بکرێت و کێشەکەی چارەسەربکرێت. لای خۆیەوە مامۆستاکە زۆرسوپاسی نووسینگەی مافی مرۆڤی چەمچەماڵی کرد کەبەدەم داواکارییەکەیەوە هاتن و کێشەکەیان بۆ چارەسەرکرد.

Share This