بەمەبەستی هۆشیارکردنەوەی خوێندکاران و قوتابیان بەمافەکانیان، ڕۆژی یەک شەممە ۲۰۱۹/۱۱/۳ تیمێکی نووسینگەمان سەردانی قوتابخانەی (چەمچەماڵ)ی بنەڕەتی کرد بەمەبەستی پێشکەشکردنی وانەی هۆشیاری لەبارەی مافەکانی منداڵان و ئاشناکردنی قوتابیانی قوتابخانەکە بەمافەکانیان

ناوەندەکانی خوێندن بەگشتی و قوتابخانەو خوێندنگاکان بەتایبەتی، ڕۆڵی گرنگ و کاریگەریان هەیە لەپێگەیاندنی نەوەیەکی وشیارو سودبەخش بەکۆمەڵگە.
نووسینگەی مافی مرۆڤیش بەبایەخەوە لەم توێژە گرنگە دەڕوانێت و لەبڵاوکردنەوەی هۆشیاری مافەکانی مرۆڤ بەردەوام دەبێت.

Share This