لە پێناو پاراستنی ژینگەی شارەکە و زیادکردنی ڕووبەری سەوزایی، ئەمڕۆ ٤/۱۲/۲۰۱٨ لەسەردانێکی مەیدانیدا بەسەر پەرشتی بەڕێوەبەری نووسینگەو تیمێک لە فەرمانبەرانی هۆبەکانی یاساو گرتووخانەکان وبەئامادەبوونی بەرپرسی بنکەی گرتن وگواستنەوە، لەهەڵمەتێکی نەمام چاندندا (۸۰) نەمام چێندرا. لای خۆیەوە بەڕێوە بەری بنکەی گرتن و گواستنەوە سوپاسی نووسینگەی مافی مرۆڤی کرد کە هەمیشە لە خەمی پاراستنی مافەکانی مرۆڤدان بەشێوەیەکی گشتی و مافی ڕاگیراوان بەتایبەتی.

Share This