دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو چەند خوێندکارێکی زانکۆی چەرموو کە گروپێکی خۆبەخشیان پێکهێنابوو بەناوی (گرووپی خۆر)، سەردانی نووسینگەی مافی مرۆڤی چەمچەماڵیان کرد بەمەبەستی ئاشنابوون بە بنەما سەرەکییەکانی مافی مرۆڤ و کاروچالاکییەکانی نووسینگەی چەمچەماڵ. لەبەروارى ٢٠١٨/٩/٤ نووسینگەی مافی مرۆڤ کۆبوونەوەی دووەمی ئەنجامدا لەگەڵ گروپی ناوبراو هێڵە گشتییەکانی کارکردنی نووسینگەی مافی مرۆڤی ڕوون کردەوە. دواتر نەخشە ڕێگەیەک بەهاوبەشی دیاریکرا بەمەبەستى ئەنجامدانى کارو چالاکى جۆراو جۆر لە سنوورى چەمچەماڵ و دەوروبەی.

Share This