ئەمڕۆ ١/٨/٢٠١٨ بەڕێوەبەری قوتابخانە عەرەبییەکانی سنوری قەزای چەمچەماڵ کە پێکهاتبوون لە چوار قوتابخانەی ئاوارەکانی سنورەکە، سەردانی نووسینگەی مافی مرۆڤی چەمچەماڵیان کرد و لەلایەن بەڕێوەبەری نووسینگەو بەئامادەبوونی جێگری بەڕێوەبەرو فەرمانبەرانی هۆبەی یاسا پێشوازییان لێکرا. مەبەست لەسەردانەکەیان گەیاندنی سکاڵاو کێشە پەروەردەییەکانی تایبەت بە منداڵان و قوتابیانی ئاوارەکان بوو لە قوتابخانەکاندا . لای خۆیەوە بەڕێوەبەری نووسینگەی مافی مرۆڤی چەمچەماڵ بەڵێنیدا بەدواداچون بکات لەڕێگەی پەیوەندی کردنی نووسینگەوە بەلایەنە پەیوەندیدارەکان لە داموودەزگا حکومی و ڕێکخراوە ناحکوییەکان، بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەو گرفتەکان. لای خۆیانەوە وەفدی میوان سوپاسی نووسینگەی مافی مرۆڤیان کرد و خۆشحاڵی خۆیان دەبڕی لە گوێگرتن لەداواکارییەکانیان و بەدواداچوون بۆ کێشەو گرفتەکانیان.

Share This