لەدرێژەی سەردانە بەردەوامەکانی تیمەکانی نووسینگەی مافی مرۆڤی چەمچەماڵ بۆ بە دواداچونی ڕەوشی ڕاگیراوان و وەرگرتنی سکاڵاکانیان، ڕێکەوتی ٢٠٢٠/١/٢٦ تیمێکی نووسینگەمان پێکهاتبوو لە هۆبەی یاساو سکاڵاو گرتوخانەکان، سەردانی داواكارى گشتى چەمچەماڵى كرد بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ سکاڵای ڕاگیراوان و بەدواداچوون بۆ سکاڵای هاوڵاتی (ع.م) كەسكاڵای لەنووسینگەمان تۆمارکردبوو.
تیمی نووسینگەش سکاڵای هاوڵاتیەکەیان گەیاندە داواکاری گشتی و هاوڵاتییەکەشیان لە ئەنجامی سکاڵاکەی ئاگادارکردەوە.

Share This