لەبەروارى٢٠١٩/٨/٢٠ تیمێکی نووسینگەمان پێکهاتبوو لە هۆبەى ياساو سکاڵاو چاودێری ودیکۆمێنتکردن، سەردانی داواکاری گشتی چەمچەماڵی کرد بەمەبەستی گەياندنى ڕاپۆرتێكى تايبەت لەبارەی کاریگەرییە نێگەتیڤەکانی بڵاوکردنەوەى وێنەو گرتەی ڤیدیۆیی تاوانەكان لەدەزگاکانی ڕاگەیاندن و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان. کە ئەم دیاردەیە کاریگەری دەرونی وکۆمەڵایەتی نێگەتیڤی هەیە لە سەر تاک بە تاکی هاونیشتیمانان و جێهێشتنی شوێنەواری خراپ لەکۆمەڵگەدا و زیادبوونی حاڵەتەکانی توندوتیژی و پێشێلکاری زیاتری مافەکانی مرۆڤ.
بەئومێدی دۆزینەوەی ڕێگەچارەی یاسایی گونجاو بۆ ڕێگرتن لە زیاد بوونی ئەم دیاردە نەشیاوە.

Share This