لەدێژەی چالاکییە بەردەوامەکانی نووسینگەی مافی مرۆڤی چەمچەماڵ، ڕۆژی پێنج شەمە 1/11/2018 نووسينگەی مافی مرۆڤی چەمچەماڵ بەهاوکاری ڕێکخراوی ميدياي سەربەخۆ لە کوردستان(ICMOK) خوولێكي هۆشیاری لەبارەی مافەکانی مرۆڤ بەگشتی و مافی ژنان و بەشداری سیاسی بەتایبەتی، بۆ ئاوارە عەرەبەکانی نیشتەجێی ناحیەی شۆڕش کردەوە. خولەکە لەلایەن بەڕێوەبەری نووسینگەی مافی مرۆڤی چەمچەماڵەوە بەزمانی عەرەبی وترایەوە کە (2)کاژێری خایاندو زیاتر لە (80)کەس بەشدار بوون.

لە کۆتای خولەکەشدا، وەڵامی پێویستی پرسیارو سەرنجی ئامادەبووان درایەوە.

Share This